Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:37

دووه‌م کاروانی ڤاکسینی ڤایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌ش ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دووه‌م كاروانی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ جۆری ڤایزه‌ر، گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ژماره‌كه‌ی بكات و ھاتووه‌: له‌مه‌ودوا ھه‌فتانه‌ ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ جۆری ڤایزه‌ر ده‌گاته‌ عێراق و به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ به‌غدای پایته‌خت، پارێزگاكان و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێن".

له‌ راگه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ئێستادا سێ جۆری ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت، پارێزگاكان و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ستن كه‌ سه‌رجه‌میان سه‌لامه‌تن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ ھه‌یه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھانی ھاووڵاتییان دراوه‌ كه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستییه‌وه‌ خۆیان تۆمار بكه‌ن و ھاتووه‌:وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به‌ رێنمایه‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌ تاكه‌ رێگان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.