هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ – بنكەی پۆلیسی قەرەناو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە شەوی رابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لەدایكبوی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو ، ڕاستەوخۆ دوای ڕوداوەكە، بەڕێوەبەری پۆلیس بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن.
راشیدهگهیهنن: دواترو لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.