هانز فلیك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئاره‌زوو ناكات له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و به‌فه‌رمی داوای له كارگێڕی تیپه‌كه‌ی كردووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
فلیك ئاشكراشی كرد كه ئه‌م بڕیاره‌ی به یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایرن له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وسێ ته‌واوده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕۆیشتنی ڕاهێنه‌ره‌كه له ڕیزی بایرن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ چه‌ند گرفتێك له‌نێوان فلیك و به‌رپرسانی یانه‌ی باڤاری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێگای باسه هانز فلیكی ته‌مه‌ن په‌نجاوشه‌ش ساڵ له مانگی تشرینی دووه‌می دووهه‌زارونۆزده له شوێنی نیكۆ كۆڤاچ به شێوه‌ی كاتی بووه ڕاهێنه‌ری بایرن میونشن كه وه‌رزی ڕابردوو توانی شه‌ش نازناوی مێژوویی بۆ یانه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه له قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی كرد‌و به‌م دواییه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سانجێرمان و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ چووه ده‌ره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.