له میانی هه‌فته‌ی سی و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مارسیلیا له‌سه‌ر یاریگای فیلۆدرۆم میوانداری یانه‌ی لۆریانی كرد‌و به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار كرد‌و سێ خالی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت .
به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان له گێمی یه‌كه‌م ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو توانیان به گۆلێكی یاریزان نیریم مۆفی پێش میوانداره‌كه‌یان بكه‌ون .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ دیمتری بایت به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مارسیلیا یه‌كسان كرده‌وه ، سێ خوله‌ك دواتر پۆل لیرۆلا گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، به‌لام میوانه‌كان به‌م ئه‌نجامه رازی نه‌بوون و له خوله‌كی حه‌فتا نیریم مۆفی گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كشی تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه .
له دوا خوله‌كی كاتی یاری پۆل لیرۆلا گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می مارسیلیای تۆمار كرد‌و یانكه‌ش به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سێ خالی یاریه‌كه‌ی له لۆریان وه‌رگرت .
به‌م ئه‌نجامه‌ش مارسیلیا چوارده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به په‌نجاو دوو خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی هه‌رچی یانه‌ی لۆریانه تووشی حه‌ڤده‌هه‌مین دۆراندن هات و به سی‌و دوو خال له‌پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
مارسیلیا سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر لۆریان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.