له هه‌فته‌ی بیست ونۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، به تایبه‌تی یاریزانانی بایرن كه دوای چه‌ند هێرشێك و له خوله‌كی پازده‌دا، جه‌مال موسیالا هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی باڤاری گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
پاشان هێرشبه‌ری كامیرۆنی ئێریك ماكسیم چۆپۆ گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی بیست وچوار به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی، ڤۆت ڤیگۆرێست گۆڵێكی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ له خوله‌كی سی و پێنج تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش جه‌مال موسیالا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانه‌كانی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به پێشكه‌وتنی بایرن ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، یاریزان ماكسیمیلیان فیلیپ گۆڵی دووه‌می ڤۆڵفسبۆرگی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ستوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڤۆڵفسبۆرگیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به په‌نجاوچوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه ز
له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤۆڵفسبۆرگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.