Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:00

بارسێلۆنا جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی شای ئیسپانیاو له‌سه‌ر یاریگای لاكارتۆخا له‌ سیڤیا یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیك بلباو به‌رێوه‌ چوو .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی بارسێلۆنا كۆنترۆلی یاریگای كردو چه‌ند هێرشێكی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له‌ گێمی یه‌كه‌م له‌ده‌ستدا .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی به‌تۆمار كردنی گۆلی یه‌كه‌م ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به‌رووی یاریزانان كرده‌وه‌ ، سێ خوله‌ك دواتر فرانكی دی یۆنگی هۆله‌ندی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
 هێرشه‌كانی بارسا به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ خوله‌كی شه‌ست و هشت لیۆنێل میسی كابتن و ئه‌ستێره‌ی بلاوگرانا گۆلی سێیه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد ، دوای ته‌نها چوار خوله‌ك میسی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ جاری سی ویه‌كه‌مین له‌ مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی بلباویش له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دوو یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیای له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابۆردوو له‌یاری كۆتایی پارسالی جامه‌كه‌به‌ رالا سۆسیداد دۆرابوو ،
   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.