رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌بازاڕی شێخ مسته‌فا دوو لایه‌ن لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەل و پەلی ناوماڵ توشی دەمەقالێ بوون، بەداخەوە لە ئەنجامدا لایەنێک هەڵسا بە تەقەکردن، بەڵام هیچ کەسێک زامدار نەبوو و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش، هەمان کات توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (ئ.م.ص)دەستگیر بکەن كە هەڵسابوو بەتەقەکردن.
راشیده‌گه‌ێنێت: هەرچەندە هەردوو لایەن لە نێوان خۆیاندا ئاشت بوونەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەقەکردن مافی گشتی دەیگرێتەوە، پەراوی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کراوە بۆ وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: هێزه‌كانمان، لە پێناو پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیاندا، شەو و ڕۆژ لە ئەرکدایە و خۆمان بە خزمەتکاری هاووڵاتیان دادەنێین.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: تەقەکەرەکەی بازاڕی سه‌ید مسته‌فا ده‌ستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.