Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:04

سیدەکان.. بەھۆی تەقینەوەی تی ئێن تی  ھاوولاتیەک برینداربوو

کوردستان TV
100%

 له‌ناحیه‌ی سیده‌كان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، بەھۆی تەقینەوەی تی ئێن تی ھاوولاتیەک بریندار  بوو، ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: 
كاتژمێر 5:30 ى به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18 ى 4 ى 2021 ،  لە کوچی هاجەر ئۆتۆمبیلێک لە جۆری بیکا ب نیسان بەسەر tnt کەوت شوفێرەکەی بەسەختی برینداربوو بەناوی( فه‌یسه‌ل جه‌میل ئه‌حمه‌د ) تەمەن 30 ساڵە و دانیشتوی گوندی سۆریایی سەر بە ناحییەی بجیلە و خێزاندارە .

ناوبراو بە ئامانجی کردنی گژوگیای بە هاری چوەتە ئەم شوێنە ،ئەوھاولاتیە بۆ چارەسەری سەره‌تا ھێندراوەتە بنکەی  تەندروستی سیدەکان ، بەپێی سەرچاوەیەک لەوبنکەیە لە تەقینەوە کەدا بەشی زۆی جەستەی ئەوھاولاتیە سوتاوە  و بۆ چارەسەر بەپەلە رەوانەی ھەولێر كراوه‌.
ئێحسان چەلەبی ئاماژەی بەوەشکرد کەوێڕای زیانی گیانی وبریندار بوون و سوتانی جەستەی  شۆفێرەکە ئۆتۆبێلەکه‌شی بەتەواوی سوتاوە ولەنیوچووە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.