باسی ھێرشی چه‌كداریی كه رۆژه‌ڤی ئه‌مریكا-ی ته‌نیوه، به‌پێی ئاماره‌كان له مانگی رابردوودا له ئاكامی 45 ھێرشی چه‌كداریدا زیاتر له 70 كه‌س كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی، دامه‌زراوه‌ی ئه‌رشیفی توندوتیژی چه‌كداری (GVA)، كه له ئه‌مریكا به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن ده‌كات و ئاماره‌كان كۆده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌وا ھێرشه چه‌كدارییه‌كان له‌و وڵاته به‌رده‌وام بووه.
ھه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021وه بۆ ئێستا نزیكه‌ی 150 ھێرشی چه‌كداریی به كۆمه‌ڵ ئه‌و ھێرشه چه‌كدارییانه‌ی كه جگه له ھێرشكاره‌كه لانیكه‌م چوار كه‌س كراوه‌ته ئامانج ئه‌نجامدراوه و له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له ئه‌مریكا 45 ھێرشی چه‌كداریی به‌كۆمه‌ڵ تۆاماركراوه. له ئاكامی ئه‌م ھێرشانه لانیكه‌م 72 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندرابوون.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن داوای له كۆنگرێس كرد كه بڕیاری رێكخستنه‌كانی سه‌ر سنوورداركردنی كڕینی چه‌ك له ئه‌نجوومه‌نه‌كه تێبپه‌رێنن. ھاوكات كۆنگرێسی ئه‌مریكا-ش، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێكخستنێكی یاسایی به‌م ئاراسته‌یه زۆر قورسه.
له ئه‌مریكا، له ساڵی 2019دا 417 ھێرشی به‌كۆمه‌ڵی چه‌كداریی ئه‌نجامدراوه و ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی رابردوو بۆ زیاتر له 600ھێرش به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.