ژمارەیەک چەکدار لە ناوچەی سەقزلی لە سنووری ناحیەی شوان دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد بڕی، سێ هەزار دۆلار و مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی ده‌به‌ن.
نەوزاد قادر، سەرۆکی یانەی وەرزشی کەرکووک له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه هاته سه‌رم له نێو باخه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵام من هه‌ر ئه‌و كات هه‌ستم كرد ئه‌و چه‌كدارانه بۆ دزی هاتوونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێیان بووه چه‌كی بێ ده‌نگ بوون.
نەوزاد قادر گوتیشی:، چه‌كداره‌كان بە جلوبەرگی سەربازییەوە دێنە ژووره‌وه به زه‌بری هێز ئۆتۆمبێل و پارە و مۆبایلیان لێیان وه‌رگرتم، چه‌كداره‌كان هەوڵی ئەوەشیان داوە كه بمكوژن.
گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، من سكاڵای خۆشم تۆماركردووه، هێزەکانی پۆلیسی کەرکووك هاتونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەو بەڵگانەی کە پێویست بوون بۆ لێکۆڵینەوەکان کۆیان کردوونەتەوە، بردوویانه، تاوه‌كو ئێستا كه‌سێكیش ده‌ستگیر نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.