سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به كوژرانی ئافره‌تێكی گه‌نج له هه‌ولێر، كه دایكی سێ منداڵه هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شه‌ره‌فێك له ئافره‌ت كوشتندا نییه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی راسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی.
مه‌سرور بارزانی راشیدهگهێنێت: لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ئافره‌تان له كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.