هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له سا‌ڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه.
سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی.
هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیاوه.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد له گۆڕستانی هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد به خاك سپێردرا.
ناوی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن : "تاریك و ڕوون، هه‌واری خاڵی، ناڵه‌ی جودایی و توحفه‌ی موزه‌فه‌ریه."
گریانی نیوه‌شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته كاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵك نووست و له چاوی من كه‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سكووتێكی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێكی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لایه‌ك خشپه‌یه‌ك نایه،چرای ماڵێكی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌كوو نیسێ
ته‌ك و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌كه‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و كز و خه‌مناكیی ڕاده‌كشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌كه‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌كوو ئاواڵی چاك ،ئه‌ستێره‌كان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان كه‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم
كوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌كوژێته‌وه، ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌كه‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌كا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
كوڵ و كۆم داده‌مركێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.