سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.4.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیای کار لەچواچێوەی هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هەژار و کەمدەرامەتەکان، لەبارەگای کۆمەڵەی کەم ئەندامان لەشاری هەولێر، (5000) سەبەتەی خۆراکی بەسەر (2500) خێزانی (کورتەباڵایان، نابینایان، ئۆتیزم، بیرکۆڵان، تالاسیما، نابیستان، هیمۆفیلیا) دابەشکرد.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییانە، دەستخۆشی لەکۆمپانیای کار کرد و ڕایگەیاند: "لەکاتێکدا سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەین کەبەردەوام هاوکاری کەسانی هەژار و کەمدەرامەت دەکەن، هیوادارین لەومانگە پیرۆزەدا کە مانگی خێر و بەرەکەت و بەخشینە، هەموو ئەوکەسانەی کە لەتوانایاندا هەیە هاوکاری هەژار و کەمدەرامەتەکان بکەن، دەستی یارمەتی و کۆمەکیان بۆ درێژبکەن، هاوکاری و یارمەتیدان و خزمەتکردنی هەرهاوڵاتیەك کارێکی مرۆیانەی بەرزە و هەر هەنگاوێکی لەمجۆرە بەرزدەنرخێنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.