Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

لەپاڵەوانێتییەکی بۆکسێندا یاریزانانی هەولێر سەرکەوتنیان تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


له چوارچێوەی چالاکییەکانی لقی هەولێری یەکێتی بۆکسێنی کوردستان ، لە پاڵەوانیەکدا له شاری کەرکوک ئەنجامدراو تیایدا جەماوەرێکی زۆری هاودارانی یاریی بۆکسین و وێڕای میوانان یٔامادەی بوون ،لەم میانەدا تیپی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی تورکمانی کەرکووک بۆوە .. که ئەنجامی کێش ویاریەکان بەمشێوەیه بوون .. 

- له ئاستی کێشی 28 کغ یاریزانی هەولێر عەبدولڕەحمان ئەحمەد  لەگەڵ یاریزانی کەرکوک زێنولعابدین بە21خاڵ یەکسان بوون .  
- لەکێشی44 کغم حەسەن کاوە هەولێر لەگەڵ زەکەریا ئەمیر کەرکوک 21خاڵ/بە 19خاڵ دۆڕا .

- ڕەزوان خۆشناو هەولێر لەکێشی 52کغم سەرکەوتنی بەسەر زەکەریا سەلیم بۆکس وەشێنی کەرکووك تۆمار کرد ببە19خاڵ بەرانبەر17 خاڵ 

- هیوا شێرزاد له تیپی هەولێر لەکێشی 53 بەرانبەر محەمەد  قاسم کەرکووك بە22- 18 سەرکەوتنی بەدەسیهێنا .
- لەکێشی 57محەمەد یٔەحمەد هەولێر  لەگەڵ هاوتاکەی  محمد جان کرکوک بە 19خاڵ یەکسان بوون.

-  لەکێشی 63یوسف یٔیسماعیل کەرکووك بەرامبەر یٔیبراهیم حسێن هەولێر بە22خاڵ بەرامبەر 20خاڵ براوەبوو.
- لەکێشی 71کغم عەلی سالم کەرکووك 21 خاڵ مستەفا یٔەحمەد 21خاڵ یەکسان بوون
دواجاریش لەکێشی 75کغم یٔەمیر کاوە بەهۆی پاشەکشەی بۆکسوەشێنی کەرکووک یٔیبراهیم یٔەیاد 
به براوە هەژمار کرا .

 لە کۆتایدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرا .

شیانی باسە تیپی پۆکسێنی هەولێر لەلایەن ئەحمەد خەلیل جاف سەرپەرشتی دەکرێت ، چەندین یاریزانی تازەپێگەیشتووان و لاو و خاوەن ئەزموون له خۆ دەگرێت .

بۆ ئەمەبەستە کامەران سلێمان مەولود ، سەرۆکی یەکێتی بۆکسێنی کوردستان له لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد که له بەرنامەیاندایه به یارمەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بەشداری له چەندین خول و پاڵەوانێتی ئەم یارییە یٔەنجام بدەن  و بەو هیوایەی بتووانین ئاستی یاریی بۆکسێن بگەڕێنینەوە سەردەمی زێڕینی خۆی ، بێگوومان ئەمەش به هەماهەنگی و زیاتر ئەنجامدانی چالاکی دێتە بەرهەم .

 

یونس حه‌مه‌د

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.