له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی به‌ناوبانگ له‌له‌نده‌ن كاتژمێر حه‌وت و سی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر و له‌یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و مانچسته‌ر ستی روبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له دوو یاری رابردووی خوله‌كه یانه‌ی چێلسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌كانی بارنلی و شیفڵد یونایتد تۆمار كرد، یانه‌ی مان ستیش له‌هه‌مان قۆناغ شكستی به‌هه‌ردوو یانه‌ی سوانزی ستی و ئێڤه‌رتۆن گه‌یاندن بوو .
له خولی ناوه‌خۆش یانه‌ی چێلسی به په‌نجاو چوار خال له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت و هه‌ول ده‌دات له چوار یانه‌كه‌ی یه‌كه‌م بێت .
هه‌رچی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلایه خاوه‌نی خهفتاو چوار خاله‌و له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و تا رادده‌یه‌كی باش له‌به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه نزیك بۆته‌وه . له خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش هه‌ردوو یانه له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین دان و چێلسی روبه‌رووی رالر مه‌درید ده‌بێته‌وه‌و مان ستیش یاری له‌گه‌ل پاریس سان جێرمان ئه‌نجام ده‌دات .
بۆیه هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری باشیان بۆ ئه‌م یاریه كردوه‌و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه یاری كۆتایی جامه‌كه ،له مێژووی جامه‌كه‌ش یانه‌ی چێلسی هه‌شت جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مان ستیش شه‌ش جار جامه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه گواردیۆلای ئیسپانی و تۆخێلی ئه‌لمانی ته‌واو شاره‌زای یاری كردنی یه‌كترین بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له نیوانیان ئه‌نجام بدرێت .
شایه‌نی باسه به‌یانی یه‌ك شه‌ممه هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌ر ستی و ساوسهامبتۆن له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه .
ئه‌مشه‌و له‌قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگڵته‌را چێڵسی و مانچسته‌ر سیتی رووبه‌رووی یه‌ک ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.