وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، دواین ئاماری بەستنی پێوەری زیرەك لە شارۆچككەی دوكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 500 هاوبەش زیاتر ماوە پێوەریان بۆ دابنرێت.
لهروونكردهنهوهكهی وهزارهتی كارهبادا هاتووه : بە پێی ئامارەكانی لیژنەی باڵای تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی ماوەی 15 ڕۆژی رابردوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان زیاتر لە 6500 هاوبەشی كارەبا لە ناو شارۆچكەی دوكان و هەرسێ ناحیەی خەلەكان و بنگرد و سورداش بەستراوە.
راشیدهگهیهنن: بەستنی پێوەری زیرەك گوندەكانی (كلكە سماق و قەمچۆغە و قەڵات و قامیشە و فریزەلە و ئاریشە و گردبەڕوو و مێرگە پاشا و سێكانیان و كانی شێران و كانی وەتمان و هۆمەر قەوم و شەدەڵە و هەنجیرە و بەردەشان و سێوكان و قەرەتەپە و دێلێژە و بەردەكۆز و سەرسیان و مەمەنداوا)ی گرۆتۆتەوە.
وهزارهتی كارهبا ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات : لە ناو سەنتەری شارۆچكەی دوكان نزیكەی 500 هاوبەش زیاتر ماوە پێوەریان بۆ دابنرێت و لە ناو سەنتەری شارۆچكەی پیرەمەگروون دەستكراوە بە ستنی پێوەری زیرەك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.