Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:50

هاوپه‌یمانان به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر ده‌که‌ن

ڕاگه‌یندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی4ی2021 ووڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ،ڕاگەيندراوێكی هاوبه‌شیان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا ڕایانگه‌یاند: به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: حكومه‌ته‌كانمان به‌یه‌كه‌وه‌ پاڵپشتیی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوانەی ئه‌و كرده‌یان ئه‌نجامداوه‌ به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ربازی باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا مایه‌ی قبوڵ نییه‌ و ئێمه‌ش پابه‌ندیمان بۆ شه‌ڕی دژی داعش دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.