Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 06:03

نێچیرڤان بارزانی: با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەیادی 34 ساڵەی کیمیاباران کردنی بالیسان و شێخ وەسان و دۆڵی خۆشناوەتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌كاوه‌نتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی:  له‌ یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به‌ شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌.

دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین، با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.

شایه‌نی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 16ی نیسانی 1987، ڕژێمی به‌عس به‌ ڕقێكی زۆره‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ری و شێخ وه‌سانان، بالیسان و كانی به‌ردێی كیمیاباران كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ شه‌هید و برینداربوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.