Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 06:05

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی پرۆتستۆكرد كه‌ له‌ شاری سه‌در له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕووی داو ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  له‌تویتێكدا له‌ئه‌كاوه‌نتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ پرۆتستۆ ده‌كه‌م كه‌ بازاڕێكی میللی له‌ناوچه‌ی حه‌بیبییه‌ له‌ شاری سه‌در له‌ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای كرده‌ ئامانج و بوو به‌ هۆی شه‌هیدو برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێ تاوان.

خواوه‌ند شه‌هیده‌كان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. دڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كانه‌و هاوبه‌شی خه‌میانین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.