Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:45

سۆران.. لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا هه‌شت کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو لەسەر ڕێگای نێوان خەلیفان ـ سپیلک بەھۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژی پێنج شەممە 15ـ 4 ـ 2021 کاتژمێر 8:00 ی شه‌و ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان، لەسەر ڕێگای هاملتۆن لەنێوان خەلیفان ـ سپیلک لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا و نیسان ڤێرسا ڕوویدا، لە دوای پازدە خولەک ئۆتۆمبێلی سێیەم لە جۆری رەنج رۆڤەر خۆی دەکێشێت بەهەردووکیان،  لە ئەنجامی روودانی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و  حەوت سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات پابەندی یاسا و رێنمایەکانی هاتووچۆبن ، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.