له بهیاننامهیهكدا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشە تیرۆرستیەكانی دوێنێى سەر فرۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر و بنكەی هێزەكانی توركیا لە باشیك ئیدانە دەكات.
مهكتهبی سیاسی پارتی له بهیاننامهكهدا ڕأیگهیاندووه: بەتوندترین شێوە ئیدانە و سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستیانە دەكەین كە كرانە سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنكەی سەربازی توركیا لە باشیك، كە ئامانج لێی تەنها تێكدانی سەقامگیر و هێمنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقە.
ڕاشیگهیاندووه: بە ئامانج گرتنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەوڵێكی دیکەی نەزۆكی تیرۆرستانە كە وەكوو هەمیشە ترسنۆكانە رووبەڕووی ورەی بەرزی خەڵكی كوردستان و قەڵای پتەوی دەزگا ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە و مایە پوچ لێیدەردەچن.
ههروهها ڕایگهیاندووه: دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆرستیانە ئەوەمان پێدەڵێت كە پێویستە هەموو ئەو گروپ و تاقمە چەكدارانەی كە ناكەونە چوارچێوەی هیچ دەزگایەكی ئەمنی عێراقی و ئەجندای روونی ئەمنی و سەربازیان نیە جڵەو گیر بكرێن سنورێكی هەمیشەییان بۆ دابنرێت، چونكە بەردەوامی ئەو كردەوە تیرۆرستیانە دژ بە هەموو بەرژەوەندییەكانە و جگە لە ناسەقامگیر و ئاڵۆزی زیاتری بارودۆخی عێراق و ناوچەكە هیچی تری لێناكەوێتەوە.
ههروهها مهكتهبی سیاسی پارتی له بهیاننامهكهدا ڕایگهیاندووه: داواکارین لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھەوڵی جدی بدەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشانە کە بەداخەوە بۆ چەندەمین جارە دووبارە دەبنە و سزادانیان لە ژێر ھەر ناو و ناونیشانێکدا بن، ھاوکات جەخت لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و ھێزی ھاوپەیمانان دەکەینەوە بۆ رێگریکردن لەو کردەوە تیرۆرستیانە و، فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسایش کە بنەمای پێکەوەژیان و زامنی سەقامگیری و سەروەری وڵاتە.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٥ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.