دوای ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو ناوچه‌ی حه‌بیبییه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كرده ئامانج و كوژراو برینداربوونی لێكه‌وته‌وه .
هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن گروپێكی میلیشیای شیعه‌وه هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سه‌ربازگه زێلكان له‌باشیك له‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا كوژراو برینداربوونی لێكه‌وته‌وه . له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه میلیشیاكان ده‌یكه‌نه سه‌ر شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تاریق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراقی ، به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌ك شوێنه و ده‌بینین ده‌یه‌وێت كێشه‌و نائارامی دروست بكات له‌ناوچه‌كه‌دا ، گوتیشی ، هێرشی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر و هه‌روه‌ها له‌پارێزگای موسڵ كه‌ناوچه‌ی باشیك و شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان كرایه ئامانج ئه‌ممه‌یه ئامانجی گروپه میلیشیاكان كه‌ده‌ست له‌كه‌س ناپارێزن و هاووڵاتیانیش سڤیلیش ده‌كه‌ن ئامانج ، ده‌شیانه‌وێت به‌م هه‌وڵ و كار‌و كرده‌وانه‌یان ره‌وشی ناوچه‌كه تێك بده‌ن به‌و ئامانجه‌ی كه‌هه‌یانه .
راشیگه‌یاند: ئه‌و گروپانه ده‌یانه‌وێت به‌م كارانه‌یه‌یان شكست به‌حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بهێنن هه‌وڵی له‌ناوبردنی بده‌ن .
تاریق حه‌رب له‌درێژه‌ی ووته‌كانی بۆ كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق توانای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه میلیشیانه‌ی نیه و ناتوانێت رایان گرێت بۆیه ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له‌هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق.
ئه‌و گروپ و كه‌س و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت به‌و كرده‌وانه‌یان زیان و ڕه‌وشی ئه‌منی تێكبده‌ن به‌حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم بڵێن ده‌توانین بوه‌ستینه‌وه له‌به‌رامبه‌رتان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چونكه خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان حه‌زی به‌ئاشتییه و شه‌ڕی ناوێت و ناشیه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر بن له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر .
تاریق حه‌رب گوتیشی: ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رچاو و دیاره ،بۆهه‌موولایه‌ك روونیشه كه هه‌رێم له‌چ دۆخێكى ئه‌منى باشدایه .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هێزه میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی كه‌له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا هه‌یه تێكی بده‌ن ، هه‌روه‌ك ئه‌مرۆ ناوچه‌یه‌كی هه‌ژار نشین له‌به‌غدا كراوه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ، ده‌شیانه‌وێت به‌رده‌وامی پێبده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ئاماده‌كاری باش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگه‌كانی داهاتوودا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌بچێت بۆیه‌ش ئه‌و هێزانه هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌مه‌به‌ستی شێواندنی باری ئه‌منی ناوچه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.