Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 05:49

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی دووسایدی (هەولێر - گوێڕ) دانرا

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی دووسایدی(هەولێر - گوێڕ) بەدرێژی 35 کم کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ناوچەکە دانرا.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "دووسایدی (هەولێر - گوێڕ) پڕۆژەیەکی گرنگە و سودێکی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکە، بەناوی پارێزگای هەولیر سوپاسى  پارێزگار و جێگری پارێزگاری نەینەوا دەکەین کە هەمیشە بەو تێگەیشتنەی لەنێوانماندا هەیە توانیومانە هەندێک سنوور ببەزێنین کە پێی دەگوترێ کێشەی سیاسی لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدرڵ، ئەو ناوچانە کە ناوچەی کوردستانین لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن بەدڵنیاییەوە پێویستیان زیاتر بەوەهەیە هەماهەنگی نێوان هەردوو ئیدارە زیاتربکەین بۆ ئەوەی خزمەتی زۆرتریان پێشکەش بکرێت، ئەو پڕۆژەیەش کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە بەدرێژایی (35) کیلۆمەتر جگە لەوەی دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاولاتییانی ئەو ناوچەیە و گەیشتنیان بەشاری هەولێر، لەهەمانکاتدا فشارێکی زۆریش کە لەسەر ڕێگای هەولێر-موسڵ هەیە کەمدەکاتەوە و دەبێتە بوارێکی دیکەی گرنگیش بوکەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی کە لەوناوچەیەدا لەپەرەسەندندایە".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "خەڵکی ئەو ناوچەیە لەزۆر بواردا بێبەش بوونە و لەکاتی هاتنی تیرۆرستانی داعشیش زیانی زۆریان بەرکەوتووە، بۆیە شایەنی ئەوەن کە ئێمە ئیدارەی هەولێر-نینەوا خزمەتی باشتریان پێشکەشبکەین، بۆ ئەومەبەستەش هەماهەنگی زیاترماندەوێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایانەی کە لەبواری خزمەتگوزاری لەوناوچەیەدا بوونی هەیە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە هاوکاربوونە بۆ ئەنجامدانی ئەوپڕۆژەیە، ئامانجی ئێمە لەپارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی ئەو ناوچانە زۆر لەوەگەورەترە، بەڵام لەچەند ساڵی ڕابردوودا کە نەتوانراوە ئەو جۆرە کارانە ئەنجامبدەین ڕوونە لەلای خەڵکی ناوچەکە و ڕای گشتی لەدۆخێکی دارایی خراپ دابووینە، بەهیواین کەئێستا بودجەی عێراق پەسندکراوە جێبەجێبکرێت و کاریگەری و ڕەنگدانەوەی بەسەر دەسپێکردنەوەی ئەو جۆرە پڕۆژانە هەبێت و باری قورسی سەرشانی فەرمانبەرانیش کەمکاتەوە".
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکەش ڕایگەیاند: "ڕووداوی دوێنێ شەو هەولێر پێمان دەڵێت هەندێ بۆشایی ئەمنی هەیە تەنها بەو هەماهەنگییە دەتوانرێ پڕبکرێتەوە تاوەکو لەبواری ئەمنیدا دەزگاکانی ئێمە کە ڕۆڵی گرنگی خۆیان بینیوە باشتر ڕۆڵی خۆیان ببینن و پارێزگاری لەسەلامەتی گیانی هاوڵاتییان بکەن، بۆیە سەبارەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێمە لەپارێزگای هەولێر هەم سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێڕوانینی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيش وایە کە دەبێت کێشەی ئەو ناوچانە لەچوارچێوەی دەستوور چارەسەرببێت، ئەو بۆشاییە ئەمنیەی کەدروستیش بووە تەنها بەهەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا دەتوانرێت پڕبکرێتەوە، بۆیە هیوادارین ڕێککەوتنی شنگال وەک خۆی جێبەجێبکرێت و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو شوێنانە، تاوەکو بتوانرێت ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە دابین بکرێت، دووبارە دەستخۆشی لەئەنجامدەران و هاوکارانی ئەو پڕۆژەیە دەکەین و دڵنیایی دەدەین کە جگە لەو 35 کم لە دووسایدی (هەولێر - گوێڕ)، بەشەکەی تریشی کە نزیک دەبێتەوە لە هەولێر لەپلانماندا دەبێت ئەو بەشەش چارەسەردەکەین".
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.