Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:49

په‌رله‌مان بۆ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان: یەکڕیزتر و تەباتربن تا پێکەوە رووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و هەڕەشەکان ببینەوە

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت:  زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەرکۆنە و مەحکووم دەکات، کە لە ڕێگەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە شەوی 14-4-2021 کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی راشیده‌گه‌ێنێت:ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە رۆژی 14-4 کە 33 یەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفالی گەلی کوردستانە ، ئەو ڕاستییە بۆ گەلەکەمان دووپات دەکاتەوە، کە هەڕەشەو مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەردەوامەو دەبێت لە بەرامبەریشدا گەلەکەمان و لایەنەکان، یەکڕیزتر و تەباتربن، تا پێکەوە ڕووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و هەڕەشەکان ببینەوە.


ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان:


پەرلەمانی كوردستان زۆر بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر دەکات

پەرلەمانی كوردستان ، زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەرکۆنە و مەحکووم دەکات، کە لە ڕێگەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە شەوی ٢٠٢١/٤/١٤ کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە بۆ جاری سێیەمە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا، پێشهاتێکی جێی نیگەرانی و توڕەیی گەلی کوردستانە، و ئەو هێز و لایەنە تیرۆریستی و لە یاسادەرچووانەی لە پشت ئەنجامدانیەوەن ، دەبێت لە زووترین کاتدا لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئاشکرا بکرێن، و میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ دوورخستنەوەی سەرچاوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەیە و هەوڵدانی جددی بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی لە ئایندەدا.
لیژنە تایبەتەمەندەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرین لەگەڵ لایەنی پەیوەندییدار لە پەیوەندی بەردەوامدا بن، بۆ بەدواداچوونی هەوڵەکانی ئاشکراکردنی ئەو لایەنە تیرۆریستییەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوە بوون.
ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە رۆژی ٤/١٤ کە ٣٣ یەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفالی گەلی کوردستانە ، ئەو ڕاستییە بۆ گەلەکەمان دووپات دەکاتەوە، کە هەڕەشەو مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەردەوامەو دەبێت لە بەرامبەریشدا گەلەکەمان و لایەنەکان، یەکڕیزتر و تەباتربن، تا پێکەوە ڕووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و هەڕەشەکان ببینەوە.
ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە لەق ببیت.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان
١٥ی نیسانی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.