Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:42

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 66 دۆلارو 63 سه‌نت 

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا، به‌ 66 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 66 دۆلار و 75 سه‌نت و به‌ 66 دۆلار و 58 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:37دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،07 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 66 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 63 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا.

كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.