په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ژماره (5)ی رێكه‌وتی 7ی نیسانی 2008، به بڕیاری ژماره (1)ی ساڵی 2008، رۆژی 16 نیسانی هه‌موو ساڵێكی به رۆژی ژینگه‌ی كوردستان دیاریكرد.
دیاریكردنی رۆژی 16ی نیسان ساڵی 1987 وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتی یه‌كه‌م هێرشی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ كه كرایه سه‌ر گوندی شێخ وه‌سانانی دۆڵی بالیسان و گونده‌كانی كانی به‌رد، چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه و ناوچه‌ی ساوسێوكان، ئه‌مه‌ش بووه كاره‌ساتی تێكدانی ژینگه‌ی كوردستان و تێیدا ده‌یان هاونیشتمانی شه‌هید بوون و چه‌ندان سه‌ر ئاژه‌ڵ و دارودره‌ختی ئه‌و ناوچانه‌ش سووتان و بوونه قوربانی.
پێویسته هه‌مووان به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا بكه‌ین و، پاراستنی ژینگه بكه‌ینه ئه‌ركی سه‌ره‌كی رۆژانه‌مان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.