Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:06

ریال مه‌درید گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


 
یانەی ڕیال مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لە گەڕی هاتنی قۆناغی چارەگی كۆتایی خولەكەدا، ڕیال مەدرید خاونی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی چامپیۆنس لیگ بە سێزدە نازناو بووە میوانی یانەی لیڤەرپول، لەئەنجامدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
 بەم ئەنجامەش ڕیال مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە یاری گەڕی چوون كە بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، لە یاریەكەدا، یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، لە ڕیزی لیڤەرپول، هەریەك لە محەمەد سەڵاحی میسری و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی و سادیۆ مانێی سەنیگالی كۆمەڵێ‌ هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێ ئاكام بوو.
 لەو لاشەوە كەریم بێنزیماو ڤینیسیوز جونیۆر چەند جارێك بەختی خۆیان لە گۆڵی ڕێدز تاقیكردەوە، بەڵام ئەمانیش لە هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوون و ڕووبەڕوو بوونەوەكە بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات.
 بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، ڕیال مەدرید بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش لیڤەرپول كەوت و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەش ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە، لیڤەرپولیش ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.