Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:45

له‌خولی ئه‌وروپادا رۆما میوانداری ئه‌یاکس ئه‌مستردام ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڕی هاتنی قۆناغی هه‌شتی یۆرۆپالیگ،  كاتژمێر 10 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی رۆما له‌ یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌كات.
 رۆما به ‌ده‌روونێكی ئارام ڕووبه‌ڕووی یانه‌ هۆله‌ندیه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ یاری چوون و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه‌ رۆما چانسی گه‌یشتن بۆ ‌قۆناغی پێش كۆتایی زێتره‌.
 یاریزانانی رۆما دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجامدا‌، گوركه‌كانی رۆما به‌ ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان كۆشش ده‌كه‌ن، رۆما له یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كالچۆ توانی به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بۆلۆنیا به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه‌ یاریزانانی رۆما به‌بڕواو متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ رووبه‌رووی ئه‌یاكس ده‌بنه‌وه‌.
 لای خۆیه‌وه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس تین هاگ داوای له‌گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر رۆما چاو كراوه‌ بێت، هه‌روه‌ها تین هاگ گوتویه‌تی، نابێت هه‌ڵه‌ی یاری چوون دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ یاری بكه‌ین.   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.