Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 07:54

له‌خولی ئه‌وروپادا ئاڕسناڵ ده‌بێته‌ میوانی سلاڤیا پراگی چیکی

کوردستان TV
100%


 له‌ركابه‌رییه‌كانی یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئا‌ڕسنال له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی، له‌ یاری چوون هه‌ردوولا له‌ ئینگلته‌را به ‌گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون، بۆیه‌ ئه‌ركی تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن ئاسان نیه‌ كاتێك گه‌شتی چیك ده‌كه‌ن.
 لای خۆیه‌وه‌ میكیل ئه‌رتیتا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌ڕسنال له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جیاواز له‌ ركابه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌شداری ركابه‌ریه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ین.
 هه‌رووه‌ها ئه‌رتیتا گوتیشی ئه‌ركمان ئاسان نیه‌ له‌ پراگ، چونكه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆمان به‌گۆلێك یه‌كسان بووین، بۆیه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی شایسته‌ له‌ئاست پێگه‌ی ئه‌رسناڵ بێت.
 هه‌روه‌ها راهێنه‌ری ئا‌ڕسنال دووپاتیكرده‌وه‌ یاریزانه‌كان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام داوه‌، ئه‌رتیتا نه‌یشارده‌وه‌ بۆكایۆ ساكا و گابریل مارتینی بۆ ئه‌م یاریه‌ ته‌واو ئاماده‌ن، به‌لام دایڤد لویز و كیران تیرنی به‌شداری یاریه‌كه‌ ناكه‌ن و گومانیش له‌به‌شداربوونی هه‌ریه‌ك له‌ مارتن ئۆدیگارد و ئومیل سمیس هه‌یه‌.  


                            

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.