لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتی عەباس فەتاح جێگری سەرۆكى لیژنەو ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كهلەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی چەند پێشنیازەیاسایهك کرا، بۆئەوەی لەداھاتووێکی نزیكدا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێ، ھەروەھا ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پشنیازه‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لەھەرێمی کوردستان ئامادەکرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، له‌لایه‌ن لیژنەكه‌وه دوو ڕاپۆرت ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرا.
په‌رله‌مان راپۆرت بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ئاماده ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.