لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر دەستکرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی جووتسایدی پەرستگەی لالش، لە چەند ڕۆژی رابردوودا جووتسایدەکە تەواو کرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیدهگهێنێت: هەر لە درێژەی جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، چەند پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە جێبەجێ دەکرێن.
جووتسایدی لالش، فراوانییەکەی 20 مەترە و درێژییەکەشی کیلۆمەترێک و 250 مه‌ترە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم و جه‌ژنه‌كانی كوردانی ئێزدی، كێشه‌ی هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغی ناهێڵێت و دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی سەردانی پەرستگەکە دەکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.