Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:54

سەفین دزەیی هێرشە تیرۆریستیەکه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%


بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیەی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات.

سەفین دزەیی رایگه‌یاند: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەم کە ئەمشەو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئەم کردەوانە بەهیچ جۆرێک ناتوانێ  گەلی کوردستان لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو ئاسایش و سەقامگیری دابڕێنێ کە ئەرکی هەرە لە پێشی ئێمەیە.

سەفین دزەیی گوتی: تەواوی نێردە دیپلۆماسیەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بیانیانی دانیشتووی هەولێر دڵنیا دەکەمەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو توانای خۆی بەکاردێنێ بۆ ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەو پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی تەواو بۆ هەمووان و سزادانی تاوانباران.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ڕێگه‌ی موشه‌ك و دڕۆنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له سنوری ‌باشیك كرانه‌ ئامانج.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.