Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:45

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كى هێزەکانی‌ توركیا له‌ باشیك.

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كى هێزەکانی‌ توركیا له‌ باشیك. هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نییه‌ و له‌ زیان و تێكدانى سه‌قامگیرى و ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخى عێراق، هیچى دیكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق به‌ پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى نێوانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زیاتر بكه‌ن و سنوورێكى یه‌كجارییان بۆ دابنرێت تا چیتر ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

2021/4/14

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.