Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:28

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: وه‌رگرتنی پێکوته‌ی کۆرۆنا ڕۆژوو ناشکێنێت

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام رایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌نیازن ئەمساڵ لە مانگی ره‌مه‌زان، عومڕە ئەنجام بدەن، بڕی پاره‌كه‌یان لەسەر هەژاران دابەش بکەن.

د.عبداللە مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ به‌ كوردستان گوتی: دڵ خۆش کردنی خەڵکی هەژار لای خودای گەورە ئەجری خۆی هەیە.

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌نیازن ئەمساڵ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا عومڕە ئەنجام بدەن، با بڕی پارەی عومڕەکەیان لەسەر هەژاران دابەش بکەن بە دڵنیاییەوە انشالله‌ خێری عومڕەیان پێ دەگات.

هاوکات گوتیشی: لە ئێستادا خەڵکانێک هەن لە تەواوی ئەو مانگەدا توانای ئەوەیان نییە ژه‌مه‌ خوانێكی باش بدەنە منداڵەکانیان بۆیە دڵ خۆشکردنی هەژاران لەو مانگە پیرۆزەدا ئەجرو پاداشتی گەورەی هەیە، لای خوای گه‌وره‌.

له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناش، د.عبداللە مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام گوتی: وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا رۆژوو ناشكێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناچێته‌ چوارچێوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌.

له‌باره‌ی تێكچوونه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه‌، د.عبداللە مەلا سەعید، گوتی: هه‌ر كات ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ستی به‌بێ هێزی تێكچوونی بارودۆخی كرد ئاساییه‌ رۆژووه‌كه‌ی بكشێنێت دواتر قه‌زای بكاته‌وه‌.

ئا/فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.