دوای ئه‌وه‌ی كه ده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دەنگۆی هەوڵی کودەتا بۆ لەسەرکالابردنی شا عەبدوڵڵای دووەم بڵاوبۆوه و چه‌ند كه‌سانێكی پله باڵا له ئوردن ده‌ستگیركران.
دیوانی شاهانه‌ی ئوردن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ شا عەبدوڵڵای دووم شای ئوردن ئه‌نجامدا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایشی ئوردن و قوڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە بوارە جیاجیاکاندا كرده‌وه.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شای ئوردن پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی جۆنسن کردووە بۆ کۆچی دوایی شازادە فیلیپ.
هه‌روه‌ها لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بۆریس جۆنسن پیرۆزبایی سه‌ده‌مین ساڵیادی دامەزراندنی دەوڵەتی ئوردنی لە شا عەبدوڵڵای دووەم کردووە و ستایشی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.