Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:55

د.ھێمن ھەورامی: بەم زووانە راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەگاتە پەرلەمان

کوردستان TV
#7
100%

د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان چاودێریی كارەكانی حكوومەت دەكەین و لە كاتی ھاتنی بودجەشدا بۆ پەرلەمان، وردتر چاودێری دەكەین، كە چی بۆ ناوچەكان دەكرێت.

د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: بەم زووانە راپۆرتی دووەمی چاكسازی دەگاتە پەرلەمان و ئەم راپۆرتەش جیاوازە لە راپۆرتی یەكەم، چونكە لە راپۆرتی یەكەم پێویست بوو كۆمەڵێك رێنمایی و پەیڕەو دەربچێت و وەزارەتەكان راسپێرن و دامەزراوەكان لیژنەی تایبەتمەند دروست بكەن، كە چەند ھەنگاوێك نراون، بەڵام لە راپۆرتی دووەمدا پێویستە داتامان پێ بدەن بەپێی ئەو ھەیكەلیەتەی دروست كراوە، كە چەند پێشكەوتن لە ڕووی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كراوە، ئەم داتایەش پێویستی بە كاتی زیاتر ھەبووە، لەبەر ئەوەی ھەموو وەزارەتەكان كاریان تێدا كردووە و كاتی ھاتنی شاندی دانوستانكاریش، فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون باسی ھەندێك وردەكارییان كردووە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لەم یەك دوو رۆژەدا وردەكارییەكانمان بۆ رەوانە بكەن".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "لە كاتی ھاتنی شاندی دانوستانكاری حكوومەتدا، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری داراییان لەگەڵدا بووە و سه‌د پرسیار كراوە، ئێمەش چاودێرین لەوەی حكوومەت چاكسازی لە داھاتەكان بكات و شاندەكەش باسی لەوە كرد، حكوومەت تەواو پابەندە بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.