بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە پێناو جێگیرکردنی نرخی دۆلار و دراوی بیانی، پشکی فرۆشتنی دۆلاری لە بازاڕدا زیاد کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/4/2021 بریارهكه دەرچووە، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ و پڕکردنەوەى ئەو خواستەی کە لەسەر دراوی بیانیی جۆری دۆلاری ئەمریكی دروست بووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی دا، بە شێوەیەک نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار.
بەگوێرەی بریارهكهی بانکی ناوەندی عێراق پشکی ئەو بانکانە هەفتانە دەدرێت و لە 18/4/2021ەوە بڕیارەکه جێبەجێ دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.