مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه تاوانی ئه‌نفال كه رژێمی پێشوو، ده‌رھه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامیداوه، كاره‌ساتێكی به ئازار و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تیی.
مسته‌فا كازمی له سی و سێیه‌مێن ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ھاتووه: ئه‌مڕۆ سی و سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی تاوانی ئه‌نفال تێپه‌ڕده‌بێت كه رژێمی پێشوو درھه‌ق به گه‌لی كوردمان ئه‌نجامداوه و به‌ھۆه‌یه‌وه ده‌یان ھه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه و سه‌دان گوندی كوردنیشنیش خاپووركراون و دانیشتوانه‌كانی ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێكی به‌ئازار و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێوچه‌وانی مرۆڤایه‌تیی".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێرق، ھه‌روه‌ھا له یه‌پامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه "به‌خه‌م و ئازاره‌وه، یادی ئه‌م تاوانه به ئازاره ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌ھیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه داده‌نوێنین".
گوتیشی: "به یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و تاوانه، ده‌بێت ھانی ھه‌موو حكوومه‌ته‌كان بدرێت له‌وه‌ی به جیددی كار بكه‌ن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت، ھه‌روه‌ھا ره‌تكردنه‌وه‌ی ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵانه‌ی كه به ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی جیاكاریی، سه‌ركه‌وتكاری و په‌راوێزخستن ده‌درێن".
ئه‌وه‌شی گوتووه: "ھه‌روه‌ھا ئه‌و تاوانه وه‌حشیگه‌رانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه نه‌هجی دیموكراتی، چاكسازیی، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه تاكه رێگان له به‌رده‌م ئاینده‌ی عێراق كه ئاشتی، خۆشه‌ویشتی و لێبورده‌یی تیایدا به‌رقه‌راربن، جگه له‌وه‌یش یه‌گرتوویی وڵات، خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ریی ئامانجی سه‌ره‌كیین له‌وه‌ی عێراق ببێت به وڵاتێكی به‌ھێز، ئاسایش و سه‌قامگیر".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له كۆتایی په‌یامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شۆڕشی دژبه دیكاتۆریه‌ت بوونه‌ته قوربانیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.