راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/4/14، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،پێشوازیی له‌فرانسوا دێ ریكۆفیس له‌به‌رپرسی ئابووریی باڵیۆزخانه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئۆلیڤێ دێكۆنتی كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ریان كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌دیداره‌كه‌دا د.هێمن هه‌ورامی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌و پیشتگیرییه‌یان كه له‌هه‌رێمی كوردستانى ده‌كه‌ن، باسی له‌دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌و لێكه‌وته ئابوورییانه كرد كه‌به‌هۆی فایرۆسی كۆڕۆناوه رووبه‌ڕووی جیهان بۆته‌وه به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هاوكات تیشكی خسته‌سه‌ر پرسی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌داو رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان چاودێریی ته‌واوی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و ماده‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌دا ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه‌و پشتیوانیی خۆشمان بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رده‌بڕین".
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بگاته په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی و راشیگه‌یاند: "كاری له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌كی گشتگیره له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ".
پاشان فرانسوا دێ ریكۆفیس به‌رپرسی ئابووریی باڵیۆزخانه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێڕای ده‌ریڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌بوونی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و هاتنی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كاری بارزگانی و وه‌به‌رهێنان كرد.
به‌رپرسی ئابووری باڵیۆزخانه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌ڕۆژهه‌ڵات: هانی کۆمپانیاکانمان ده‌ده‌ین وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.