ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، جووڵه‌ی بازرگانی له شه‌ش ده‌روازه‌ی سنووریی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاشكرای كردووه كه ئه‌و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری گواستنه‌وه، ناسر حوسێن شبلی یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
عومه‌ر وائیلی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه ترانزێتی كاڵا له ھه‌ریه‌ك له ده‌روازه‌كانی زرباتییه، قائم، ترێبل، مونزرییه، سه‌فوان و عه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ پێنج وڵات ئه‌نجامده‌درێن و ئاشكرایشی كردووه كه كاڵاكان به‌نێو خاكی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، عومه‌ر وائیلی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕیاره گرنگی خۆی ده‌بێت، چونكه داھاتی وڵات زیاد ده‌كات و وڵاتان سوود له پێگه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.