Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:45

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%


له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌، د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.