Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:38

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێ شەممە ١٣⁄ ٤⁄ ٢٠٢٠١ بەسەرپەرشتی عباس زێباری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بەوەکالەت و حاجی ئەکرەم یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی تایبەت بەعومرەکاران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی گەشتەکانی عومرە بەڕێوەچوو.

 بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە جەختی لەسەر جێ بەجێ کردنی رێنمایە تەندروستیەکان و گەیاندنی ھۆشیاری تەندروستی و ئاشنابوونی عومرەکاران بە ڕێنمایەکانی عومرە کردەوە و ئامادەیی دەربری بۆ ئاسانکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکان بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی سەرکەوتوو بێ مەترسی لەسەر تەندروستی عومرەکاران بەتایبەتی لەماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز کەداخوازی عومرە زۆرترە.

 ھەروەھا دڵنیایی دا کەجگە لەو کۆمپانیایانەی لەرووی یاساییەوە مامەڵەیان تەواو کردوە رێگای بەھیچ کۆمپانیایەکی تر نادرێ گەشت ئەنجام بدات، لەبەرامبەردا کۆمپانیاکانی بەشداربوو وێرای خستنەرووی چەند خاڵ و پێشنیار بەئامانجی پێشخستنی پرۆسەی ئەنجامدانی عومرەو پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیانی ئازیز، ھەبوونی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەگرنگیان زانی، جێگەی ئاماژەیە رۆژی ٢١ ی ئادار یەکەمین کاروانی عومرەکاران ئەنجامدرا دوای وەستانی بۆماوەی زیاتر لەساڵێک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.