مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی چوارشەمبا سۆری ئێزدیان پەیامێكى پیرۆزبایی ئاراستهی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی دهكات.
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر)و سەری ساڵی ئایینی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و میر و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە ئاسوودەیی و ئارامی بەسەربەرن و مایەی دڵنەوایی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانی پێبێت. بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و چارەسەركردنێكی راست و دروستی كێشە و گیروگرفتەكانی ئەو دەڤەرە و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال.
هەروەها دەستەبەركردنی تەواوی مافەكانتان و زیاتر پەرەپێدانی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی.
جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٣ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.