رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: تیمه‌كانی پۆلیس له‌به‌شی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی ئه‌و سنوره ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13 ى 4 ى 2021 ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 تۆم خورمای ماوه به‌سه‌رچوودا گرت ، كە بە هۆی ختمێكی ساختەوە، دەستكاریی مێژووی بەسەرچوونەكەیان كرابوو.
رائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی: هێزەكانی پۆلیس، خاوەنی كۆگەكەیان بە ناوی (م.ص.س) دەستگیر كردوه و هەروەها دەستیشیان بەسەر سەرجەم خورماكە و گشت ئەو كەلوپەلانەدا گرت، كە بۆ ساختەكردن و دەستكاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی خورماكە بەكار هاتبوون، كە تۆمەتباری ناوبراو دەیەویست دووبارە خورماكە بخاتە ناو كارتۆن و نایلۆنی ئامادەكراو و بینێرێت بۆ عەلوەی هەولێر، تا لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.