بەڕێوەبەرایەتى خۆسەری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ، قەدەغەى هاتوچۆى گشتى راگەیاندو رایدهگهێنێت: له‌ئه‌مرۆ به‌یانی 13 ى 4 ى 2021 ، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چووه‌ته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه .
بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا له‌كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه:لەئه‌مڕۆ بەیانییەوە قەدەغەى هاتووچۆى سەرانسەرى خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە و بۆماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
راشیدهگهیهنن: سەرجەم دەروازە سنورییەکانى كوردستانی سورپا لەگەڵ وڵاتانى دەوروبەر دادەخرێن، جگە لە حاڵەتى نائاسایى و بازرگانى.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئه‌و شوێنانه كراوه ده‌بن كهخۆراكی رۆژانه خه‌ڵك دابین ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها نۆرینگه و و شوێنه‌كانی دیكه‌ی پزیشكی به‌رووی هاووڵاتیان كراوه ده‌بێت.
ئەو رێکارانەى به‌رێوه‌رایه‌تی خۆسەر له‌كوردستانی سوریا لە کاتێکدایە، رۆژ بە رۆژ ئامارەکانى توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه ، به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ش تا ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س تووشی كۆڕۆنابوون و 400 كه‌سیش به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.