بڕیارە بۆ چاودێریكردنی چۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی 2021ی عێراق، لیژنەیەكی پەرلەمانی پێك بێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهێنێت: هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێدەكەنەوە و ئەوكات وادەی پێكهێنانی لیژنەكە و ئەندامانی ئەو لیژنەیە دیار دەبێت.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 31ی 3ی 2021، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021ی عێراقی پەسەند كرد و، پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا جێگیر كرا و بڕیارە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.
، د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: پاش ئەوەی یاسای بودجە پەسەند كرا، ئێستا دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە و بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكەش، لیژنەیەكی پەرلەمانی پێك دێت، كە هەفتەی داهاتوو، 20ی مانگ، دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەكەنەوە و، ئەوكات وادەی پێكهێنانی لیژنەكە و ئەندامانی دیار دەبێت كە لە چەند ئەندامیش پێك دێت.
وەك ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، یاسای بودجە پەسەند كراوە و لە كاتێكی نزیكدا دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.
لەبارەی سەردانیكردنی شاندەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و هەروەها سەردانەكەی سێ رۆژی ڕابردووی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مهیاده نهجاڕ رایدهگهێنێت: سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، سەردانی سەركردە و لایەنە سیاسییەكانی عێراقی كرد لە بەغدا، لە ماوەی داهاتووشدا سەردانەكان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكانی تریش چارە بكەین، چونكە هەرێمی كوردستان تەنها كێشەی دۆسیەی بودجە و مووچەی نییە لەگەڵ بەغدا، بەڵكو كێشەی ماددەی 140ی دەستوور و كێشەی شنگال و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێشمەرگە و دۆسیەی نەوت و گاز و چەندین دۆسیەی تریش ماون چارەسەر بكرێن، بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو دۆسیانەش، پێویستمان بە سەردانیكردنی بەغدا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.