له‌هه‌فته‌ی بیست وهه‌شته‌می خولی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی هۆفنهایم میوانداری یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی كرد، له ئه‌نجامدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو یانه له ئاستێكی مام ناوه‌ندی بوون و چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له ڕیزی لیڤه‌ركوزن، هه‌ردوو یاریزان فلۆریان فریتزو نادیم ئه‌میری چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا.
له‌و لاشه‌وه هه‌ردوو یاریزان ڕۆبێر سكۆڤ و ئه‌ندریچ كراماریچ هه‌وڵیاندا خۆیان له گۆڵی میوانه‌كه‌یان نزیك بكه‌نه‌وه، كه‌چی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مانیش به‌رهه‌می نه‌بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایه‌رلیڤه‌ركوزن له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل وچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی هۆفنهایمیش له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته سیی و یه‌ك خاڵ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.