Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:25

یه‌کێتی زانایان: دەخوازین حکومەت چاودێری گرانبوونی کاڵاکان بکات

داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و چاودێریی نرخ دەكات
کوردستان TV
100%

یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و چاودێریی نرخ دەكات.

 لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە دەریكردووە، یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەكاتێكدایە، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و زۆرێک لە خۆشەویستانمان بەو هۆیەوە دەبنە قوربانی

 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئیمانی و ئینسانیەوە داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و موسڵمانان بە تایبەتی دەکەین، کە پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن و ڕەچاوی سەلامەتی گیانی یەکتر بکەن، ئەمە خواست و بنەمایەکی گرنگی ئایینی ئیسلامە کە زیان بە یەکتر نەگەیەنین.

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دەخوازین حکومەت چاودێریی گرانبوونی کاڵاکان بکات و برا بازرگان و دوکاندارەکانیش ڕەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵک بکەن، نەک بە گرانکردنی کاڵا و کەلوپەل و خواردەمەنییەکان بازاڕ و مانگی ڕەمەزان ئیستیغلال بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.