لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: رۆژی12/4/2021 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت و و میوانداری کردنی چەند کەسێکی شارەزایی ئەکادیمی لەبواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا، بۆ مەبەستی دیراسە و تاوتوێکردنی ئەگەری وشکەساڵی و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دیاردەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان.
راشیدهگهیهنن: دوابەدوایی گفتوگۆ و خستەڕووی سەرجەم سەرنج و پێشنیار و ڕێگەچارەکان لە لایەن ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و فەرمانگەکانی وەزارەت، لێژنەیەک ڕا‌سپێردرا بۆ ئامادەکردنی گەڵاڵەنامەی پێشنیارەکان و کۆکردنەوە و یەکخستنی سەرجەم پێشنیار و رێککاری پێویستی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەردیدی کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەمەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مەبەستی بڕیاردان لەسەر پرسی ووشکەساڵی و بەرنامە و پلان و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی چەندین پرسی پەیوەست بە کاروباری هاوڵاتیان و جوتیاران و خاوەن کارەکان و پرۆژەکانی پەرەپێدانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری کرا و چەندین بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئامادەبووان پەسند کران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.