لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایدهگهێنێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا داوا لەسەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەکان دەکەین، مکوڕتر لەجاران تێ‌بکۆشن بۆ پاراستنی برایەتی و یەکڕیزیی نێوانیان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جوانترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
مانگی ڕەمەزان مانگی خێر‌و بەرەکەت و لێبووردەییە، بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەدا داوا لەسەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەکان دەکەین، مکوڕتر لەجاران تێ‌بکۆشن بۆ پاراستنی برایەتی و یەکڕیزیی نێوانیان.
بەداخەوە بۆ ئەمساڵیش هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم هاووڵاتییانمان دەکەین خۆپارێزیی تەواو بکەن و خۆتان بەدووربگرن لەئهگهرى تووشبوون بەو ڤایرۆسەو پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان.
جارێکی‌تر پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزەتان لێدەکەین، داواکارین لەخوای گەورە بەزەیی و بەخشندەیی خۆی بەسەر هەرێمەکەماندا ببارێنێت و هەموومان بەگیانی لێبووردەیی و خۆشەویستی و رێزەوە مامەڵە بکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.